بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ڕێبوار محەمەد وتی: دوای سەفەرە بەردەوامەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک و مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ تورکیا، ئۆپراسیۆنی سەربازنی ئەم دواییە لە دژی هەرێم ئەنجام دراوە کە بوونی ڕێککەوتن لە نێوان ئەنقەرە و پارتی دیمۆکرات لە ئەو بارەوە دەسەلمێنێت.
محەمەد زیادی کرد: دەوڵەتی فیراڵ ئەبێ لە بەرانبەر ئۆپراسیۆنی سەربازی ئێستای تورکیا لە هەرێمی کوردستان هەڵوێست بگرێت، چونکوو ئەو بابەتە پێوەندی بە سەروەری نەتەوەیی عێراقەوە هەیە و بەغدا ئەبێ ئەو لە بەرانبەر ئەو ئۆپراسیۆنە بوەستێت.
شیاوی باسە کە تورکیا لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی بە بیانووی شوێنگیری کردنی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەگەلێک لە هەرێم، هەواڵی داوە.
Your Comment